گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ترسێنه‌ری منداڵێكی بچووك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه تیایدا ده‌ركه‌وتوه منداڵێك ده‌ستی ده‌بێت به ده‌رگای مه‌سعه‌دێكه‌وه و دایكی هه‌وڵی ڕزگاركردنی كچه‌كه‌ی ده‌دات.
پاش ئه‌وه‌ی 3 خوله‌ك ده‌ستی ئه‌م منداڵه ته‌مه‌ن 5 ساڵه به ده‌رگای مه‌سعه‌ده‌كه ده‌مێنێته‌وه له‌لایه‌ن دایكی و هاوڕێیه‌كی دایكیه‌وه ڕزگاركراوه.
زوی گاراتسیۆتیس له‌گه‌ڵ دایكی ڕۆژه‌كه‌یان له مه‌له‌وانگه‌یه‌ك له ویلایه‌تی نیوجێرسی به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ده‌ستی ده‌كه‌وێته نێوان مه‌سعه‌د و دیوارێكی مه‌سعه‌ده‌كه وبه‌هۆی ئه‌و ڕوداوه‌ی به‌سه‌ریهاتوه ده‌ستی بریندار بووه، دایكی ئه‌م منداڵه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی 3 خوله‌ك پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕێگایه‌ك به‌كارده‌هێنن ده‌توانن ده‌ستی منداڵه‌كه بهێننه ده‌ره‌وه و ڕزگاری بكه‌ن.
پاش ئه‌وه‌ی ڕویداوه دایكی كچه‌كه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كۆمپانیای خاوه‌نداری مه‌سعه‌ده‌كه و قادرمه‌ی جوڵاوی باڵه‌خانه‌كه تۆماركردوه به تۆمه‌تی گوێ پێنه‌دان، به‌ڵام هه‌ردوكیان تۆمه‌ته‌كه‌یان ڕه‌تكردۆته‌وه.
PM:02:40:04/05/2024