توێژینه‌وه‌یه‌ك: ددانی مرۆڤه‌كانی سه‌رده‌می كۆن له ددانی مرۆڤی ئێستا ته‌ندروستر بووه
وێستگە ستایل-
زاناكان له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ن هۆكار چی بووه ئه‌و كه‌سانه‌ی له چاخی برۆنزیدا ژیاون ته‌ندروستی ده‌م و ددانیان زۆر باش بووه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌كتریایی توشكه‌ری كلۆری ددان له ده‌می پیاوێكدا دۆزراوه‌ته‌وه كه 4000 ساڵ به‌ر له ئێستا ژیاوه.
ڕه‌نگه ئه‌م هه‌وڵه یارمه‌تیده‌ری زاناكان بێت بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ن له‌وه‌ی گۆڕانی سیستمی خۆراكی مرۆڤ چۆن كاریكردۆته سه‌ر زیادبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی كلۆری ددان له ئێستادا.
لارا كاسیدی نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه و مامۆستا له به‌شی بۆماوه له كۆلێجی"ترینیتی" له دبلن وتویه‌تی" به‌كتریای توشكه‌ری كلۆری به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاو نه‌بووه له‌ناو مرۆڤه‌كانی پێش ئێمه، ڕه‌نگه هۆكاره‌كه‌شی بۆ سیستمی خۆراكی و به‌كارنه‌هێنانی شه‌كری سپی و نه‌خواردنی خۆراكی قتوو بگه‌ڕێته‌وه كه ئێستا هه‌موو ئه‌مانه به‌كاردێت"
له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاشدا شیبوونه‌وه‌ی به‌كتریایی هێشووی به‌هۆی به‌كارهێنانی شه‌كر وایكردوه ده‌می مرۆڤ ببێته باشترین مۆڵگه بۆ زیادبوونیان و ئه‌وه‌ش زیان به ددان ده‌گه‌یه‌نێت و كلۆری ده‌كات.
PM:05:02:28/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 696
جار خوێنراوه‌ته‌وه