چەند زانیارییەکی گرنگ دەربارەی خۆپارێزی لە بەردی گورچیلە لە مانگی رەمەزاندا
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك كه‌س له‌گه‌ڵ ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان توشی به‌ردی گورچیله ده‌بن، دکتۆر هەڵۆ پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند زانیاریه‌ك ده‌خاته ڕوو هاوڵاتیان بۆ دووربوون له‌م حاڵه‌ته ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن.
1- خواردنەوەی بڕێکی پێویستی ئاو لە نێوان 8-12 پەرداخ، بە جۆرێک خواردنەوەکەی دابەش بکرێت لە کاتی بەربانگ بۆ پارشێو.
2- خواردنی سەوزە و میوەکان.
بە تایبەت ئەو میوانەی کە بڕێکی زۆر لە مادەی سیترەیتی تێدایە وەک سێ‌و، پڕتەقاڵ، لیمۆ... هتد
3- کەمکردنەوەی خوێ لە خواردنەکاندا .
چونکە دەبێتە هۆی دروست بوونی ڕملی کالسیۆم لە میزدا.
4- دورکەوتنەوە لە هەموو جۆرە خواردنەوە گازییەکان .
5- کەم خواردنی گۆشت، چونکە پڕۆتینی زۆری تێدایە، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕملی یوریک ئەسید لە ناو میز.
6- کەمکردنەوەی ئەو خۆراکانەی کە مادەی ئۆگزالەیتی زۆرە: وەک چەرەزات، چایە، قاوە، نیسکافە و چوکلێت.
7- خواردن و خواردنەوەی شیر و بەرهەمەکانی شیر بە شێوەیەکی مامناوەند، نە زۆر نە کەم، چونکە شیر کالسیۆمی تێدایە، لە ریخۆڵە یەک دەگرێت لەگەڵ مادەی ئۆگزالەیت و ناهێڵێت بمژرێتە ناو خوێن.
PM:03:45:28/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 444
جار خوێنراوه‌ته‌وه