زۆر خواردنی جۆرێك ده‌رمان به‌رگری له‌ش لاواز ده‌كات
وێستگە ستایل-
به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی گه‌ده یارمه‌تی ڕێكخستنی سیستمی به‌رگری سروشتی له‌ش ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش كار له ته‌ندروستی گشتی مرۆڤ ده‌كات.
دكتۆر ئه‌لیكسه‌نده‌ر میاسنیكۆڤ ده‌ڵێت" تێكچوونی به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی گه‌ده مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه و شه‌كره و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر گرنگه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌رمانی دژه هه‌وكردن به‌كارنه‌هێندرێت چونكه هۆكاری له‌ناوچوون و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌كتریا سوودبهخشانهیه"
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" ده‌رمانه‌كانی دژه هه‌وكردن سیستمی به‌رگری له‌ش لاواز ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت به ئاگاییه‌كی زۆره‌وه بخورێت، زۆر پێویست نه‌كات و پزیشك نه‌ینوسێت نابێت به‌كاربێت"
وه‌رگرتنی symbiotic كه پێكهاته‌ی پریبایۆتیك و پرۆبایۆتیكه یارمه‌تی زیادبوونی ژماره‌ی به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی گه‌ده ده‌دات و ئه‌وه‌ش سیستمی به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.
PM:02:47:25/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 448
جار خوێنراوهتهوه