‌ئه‌م توشبووانه‌ی‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ باشتر وایه‌ به‌ڕۆژوو نه‌بن

وێستگە ستایل-

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی مانگی ڕه‌مه‌زان پزیشكه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن به‌ توشبووی چه‌ندین نه‌خۆشی له‌به‌ر دۆخی ته‌ندروستیان باشتر وایه‌ به‌ڕۆژوو نه‌بن، دكتۆر یاسین پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ئه‌و توشبووانه‌ی‌ نەخۆشی شەکرە ئه‌م حاڵه‌تانه‌یان له‌گه‌ڵدایه‌ باشتر وایه‌ به‌ڕۆژوو نه‌بن. 

1-ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە بۆ ماوەیەکی درێژ و كاریگه‌ریه‌ خراپەکانی نەخۆشی شەکرەیان لێ دەرکەوتوە وەك لاوازبوونی فەرمانی گورچیله و تۆری چاو.

2-ئەو کەسانەی شەکرەی خوێنیان کۆنترۆل نییە و بەردەوام رێژەی شەکرەیان له سەرووی ۳۰۰ ملغ/دستره‌وه‌یه‌.

3- ئەو کەسانەی شەکرەی جۆری یەکەمیان هەیە کە ئەنسۆلین بەکاردەهێنن رۆژانە ٣ - ٤ جار یان زیاتر.

4- ئەو کەسانەی هەست ناکەن بە نیشانەکانی دابەزینی شەکرەی خوێن.

5- ئەو ئافرەتانەی کە دووگیانن یان مندالی شیره‌ خۆریان هەیە.

6- ئەو کەسانەی لەگەل نەخۆشی شەکرە نەخۆشییەکی تری درێژ خایەنیان هەیە وەك، نەخۆشی دڵ و گورچیله و شێرپه‌نجه‌ و برینی گه‌ده‌یان هه‌یه‌.

7- ئەو کەسانەی تووشی ترشبوونی خوێن بوون و پێویستیان بە مانەوەی نەخۆشخانە بووە له پێش رەمەزان بە کەمتر له ۳ مانگ .

8- ئەو کەسانەی بەردەوام تووشی دابەزینی رێژەی شەکر دەبن لە خوێن.

9- ئەو مندالانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە.


PM:01:47:23/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌