گۆڕانكاریه‌ك له‌سه‌ر زمان له توشبوون به شێرپه‌نجه ئاگادارت ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
دكتۆر ئیڤان كاراسیڤ پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه باس له‌وه ده‌كات ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی سپی له‌سه‌ر زمان نیشانه‌ی توشبوونه به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده و كۆئه‌ندامی هه‌رس.
له‌دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی doctorpiter.ru ئه‌م پسپۆڕه باسی له‌وه كردوه گۆڕانكاری له ڕه‌نگی زمان نیشانه‌ی توشبوونه به نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه، دكتۆر ئیڤان ده‌شڵێت" ده‌توانرێت زمان وه‌ك ئاوێنه‌ی جه‌سته ته‌ماشا بكرێت"
دروستبوونی چینێكی سپی لینج له‌سه‌ر زمان و زیادبوونی ده‌ردانی لیك و هه‌ستكردن به سوتانه‌وه‌ی گه‌ده باوترین نیشانه‌كانی توشبوونه به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده، له حاڵه‌تی هه‌وكردنی درێژخایه‌نی گه‌ده له‌سه‌ر زمان چینێكی ڕه‌نگ خۆڵه‌مێشی دروست ده‌بێت و پاش نان خواردن كه‌سه‌كه هه‌ست به ئازاری گه‌ده‌ی ده‌كات.
سووربوونی ڕه‌نگی زمان و دروستبوونی په‌ڵه‌ی خۆڵه‌مێشی له نیشانه‌كانی توشبوونه به برینی گه‌ده، ڕه‌نگی چه‌ند به‌شێكی جه‌سته‌ی ده‌بێته وه‌نه‌وشه‌ی.
PM:12:50:20/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 3808
جار خوێنراوهتهوه