ئه‌حلام خه‌مباری خۆی بۆ ڕوداوی بومه‌له‌رزه‌كه ده‌ربڕی
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ئیماراتی" ئه‌حلام" له‌ڕێی په‌یجه فه‌رمیه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك خه‌مباری خۆی بۆ ڕووداوی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی وڵاتانی توركیا و سوریا ده‌ربڕیوه.
ئه‌م خانمه له پۆسته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی" خواوه‌ند ئارامی به گه‌لی سوریا و توركیا ببه‌خشێت و له مردوان خۆشبێت"
ئه‌حلام یه‌كێكه له خانمه هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌به چالاكه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و بۆ زۆربه‌ی كاره‌سات و ڕووداوی خۆش و ناخۆش له‌ڕێی هه‌ژماره‌كانی پۆست ده‌كات و هاوخه‌می و خۆشی ده‌رده‌بڕێت،هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه له وڵاتانی عه‌ره‌بی.
PM:08:08:06/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 3224
جار خوێنراوهتهوه