ڤیدیۆ: ببینه ئه‌مه‌ریكا چ سه‌رمایه‌ك ڕوی تێكردوه
وێستگە ستایل-
ڕه‌شه‌بایه‌كی توند و به‌هێز ناوچه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌نه‌دای گرتۆته‌وه، به‌و هۆیه‌وه پله‌كانی گه‌رما زۆر دابه‌زیوه.
دامه‌زراوه‌ی كه‌شوهه‌وای ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاندوه پله‌كانی گه‌رما له‌سه‌ر لوتكه‌ی چیای واشنتن له ویلایه‌تی " نیو هامشیر" گه‌یشتۆته 78 پله له‌ژێر سفر، لوتكه‌ی ئه‌م چیایه به‌وه ناسراوه خراپترین كه‌شوهه‌وای هه‌یه له جیهاندا، نزمترین پله‌ی گه‌رمایه له ئه‌مه‌ریكا تۆمار كرابێت .
نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ملیۆنه‌ها هاوڵاتی دروستكردوه كه له نیویۆرك و فیرمۆنت و نیو هامشیر و مین وماساتسۆستس و كۆنیتیكت ده‌ژین.
هاوكات به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ویدز چانل" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" نزمترین پله‌ی گه‌رما له‌و ناوچه شاخاویه تۆماركرابێت -74 پله بووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ ڕیكۆردێكی نوێی تۆماركردوه"
PM:05:48:05/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 828
جار خوێنراوه‌ته‌وه