سلڤانا دڵشاد بۆچی ده‌ستگیر كراوه؟
وێستگە ستایل-
سلڤانا دڵشاد كچه چالاكوانی كریستیانه‌كان، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له چاكسازی ژنان و منداڵان له‌شاری هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ره و تا ئێستا هۆكاری ده‌ستگیر كردنه‌كه‌ی یه‌كلا نه‌بۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به وێستگه ستایلی ڕاگه‌یاند" سلڤانا دڵشاد وه‌ك چالاكوانێكی كریستیانه‌كان له كوردستان چه‌ندینجار له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پۆستی كردوه و سوكایه‌تی به ئاینی ئیسلامكردوه، تا ئێستا ڕوون نییه ئه‌م خانمه له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ناوخۆ یان داواكاری گشتی ده‌ستگیركراوه و كه‌یسه‌كه‌ی به مادده‌ی" تایبه‌ت" ڕۆیشتووه"
سلڤانا كریستیانی ناوچه‌ی هه‌رمۆته‌ی كۆیه‌یه، ته‌مه‌نی35 ساڵه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس له‌وه ده‌كرێت سلڤانا پێشتر مۆدێل و چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ بووه و ناسراوە بە "سلڤانا عیراقی"، به‌ڵام خۆی باس له‌وه ده‌كات به هیچ شێوه‌یه‌ك كچه مۆدێل نییه و پێشتریش ئه‌و كاره‌ی نه‌كردوه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌وترێت ڕاست نییه.
ئه‌م خانمه له ماوه‌ی ڕابردوودا له‌سه‌ر لیستێكی به‌غدا خۆی بۆ په‌رله‌مانی عیراق كاندید كرد به‌ڵام نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتوو بێت.
PM:04:42:05/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 7568
جار خوێنراوه‌ته‌وه