ورچه‌كان بۆ ڕه‌فتاری نامۆ ده‌نوێنن؟
وێستگە ستایل-
عاشقانی جیهانی ئاژه‌ڵان ڕاهاتوون له‌سه‌ر بینینی ڤیدیۆیی جوڵه جیاوازه‌كانی ورچه‌كان، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆكاری ئه‌م جوڵه نامۆیانه‌ی ورچه‌كانی ڕونكردۆته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" نیویۆرك تایمز" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كاتێك ئاژه‌ڵی ورچ خۆی ده‌خورێنێت به‌سوود وه‌رگرتن له دره‌خت ئه‌وه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و مێروه بێزاركه‌رانه‌یه كه داویه‌تی له فه‌روه‌كه‌ی، بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ش سوود له‌و دره‌ختانه وه‌رده‌گریت كه مادده‌ی قه‌تران دروست ده‌كات، ئه‌م مادده‌یه‌ش مێروه بێزاركه‌ره‌كان ڕاوده‌نێت.
توێژه‌ر و ئه‌كادیمیستی پۆڵه‌ندی له بواری زانستی ئاژه‌ڵان" ئه‌گنیزكا سرگیل" ده‌ڵێت" چه‌ندین ئاژه‌ڵ هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستی خورو و بێزاری سوود له چاره‌سه‌ری خودی وه‌رده‌گرن"
PM:02:38:04/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 740
جار خوێنراوه‌ته‌وه