هونه‌رمه‌ندێكی ناودار: ماوه‌ی 20 ڕۆژه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م نانمان نه‌خواردوه
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری سووری" هانی شاهین" ناسراو به عه‌ریف" نوری" له درامای " باب الحاره" خراپی دۆخی دارایی و ته‌ندروستی خۆی ئاشكرا كرد، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی ئێستا سوریا و هاوڵاتیانی سووری پیایدا تێپه‌ڕ ده‌بن.
له میانی چاوپێكه‌وتنێكی نوێ‌دا ئه‌م هونه‌رمه‌نده كه ماوه‌ی 62 ساڵه له بواری هونه‌ری نواندا ده‌ركه‌وتووه و ته‌مه‌نی 80 ساڵه، وتویه‌تی" دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه له خزمه‌تی هونه‌ری سووری و عه‌ره‌بی له كۆتایی ته‌مه‌نمدا نزیك بومه‌ته‌وه له‌وه‌ی به ده‌رۆزه‌كه‌ری بمرم"
له‌باره‌ی خراپی دۆخی گوزه‌رانی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌ڵێت" ناوه‌ی 20 ڕۆژه له ماڵه‌كه‌ماندا ته‌نها زه‌یت و زه‌عته‌ر هه‌یه و ئه‌وه ده‌خۆین، ماوه‌ی یه‌ك ساڵه میوه‌مان نه‌خواردوه موچه‌كه‌م ته‌نها به‌شی كڕینی دوو مریشك ده‌كات"
جگه له خراپی دۆخی ئابووری ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌نیدا به‌ده‌ست خراپی دۆخی ته‌ندروستیه‌وه ده‌ناڵێنێت كه توشبووی چه‌ندین نه‌خۆشییه و ناتوانێت به‌هۆی نه‌بوونیه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.
PM:03:30:02/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 4908
جار خوێنراوه‌ته‌وه