76 ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی و ده‌ڵێت" بێ هیوا مه‌بن"
وێستگە ستایل-
ئاهه‌نگێڕان به‌بۆنه‌ی 70 ساڵی ته‌مه‌نه‌وه بابه‌تێكی ئاساییه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م خانمه 76 ساڵه له‌یادی له‌دایكبونیدا نمایشیكردوه تاڕادده‌یه‌ك بابه‌تێكی ده‌گمه‌نه.
جۆوان ی ته‌مه‌ن 76 ساڵ باس له‌وه ده‌كات شه‌ش ساڵ به‌ر له ئێستا به‌ده‌ست خراپی دۆخی ته‌ندروستیه‌وه ناڵاندویه‌تی، كێشی زیادده‌ی هه‌بووه، له‌گه‌ڵ به‌رزی په‌ستانی خوێن و كۆلیسترۆڵ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده و ئاوسانی قاچ و پاژنه‌ی پێ و هه‌وكردنی جومگه‌كان و ئازاری زۆری ئه‌ژنۆ، گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی ده‌بێت هاوشێوه‌ی دایكی بچێته خانه‌ی به‌ساڵاچووان چونكه چیتر توانا و ووزه‌ی نه‌ماوه، لێره‌دا ئه‌م خانمه بڕیاری ئه‌وه‌یداوه ده‌ست به وه‌رزش بكات و دوباره ژیانی ئاسایی بكاته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌م خانمه پاش شه‌ش ساڵ له وه‌رزشكردن ده‌ستیكه‌وتوه ته‌نها جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست نییه به‌ڵكو 1.7 ملیۆن فۆڵۆوه‌ری ئینستگرامیشه.
ئه‌و ده‌ڵێت" ئێستا ته‌مه‌نم 76 ساڵه و كێشم ئاساییه، به‌ته‌واوه‌تی پێویستم به به‌كارهێنانی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری په‌ستانی خوێن و كۆلیسترۆڵ نه‌ماوه، خۆم به خۆشحاڵ ده‌زانم توانیومه ببمه سه‌رچاوه‌ی ووزه و ئیلهامی زۆر كه‌س بۆ جه‌سته‌یه‌كی ڕێك و ته‌ندروست"
سه‌باره‌ت به خه‌ون و هیواكانی ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" زۆر ئاره‌زووی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆكانه ده‌كه‌م كه پڕن له ژیان و ئه‌و كه‌سانه نوسیویه‌تی كه ته‌مه‌نیان له‌خۆم كه‌متره، به‌و جۆره هه‌ست به كه‌می ته‌مه‌نم ده‌كه‌ن" میشێلی كچی ئه‌م خانمه كه ته‌مه‌نی 51 ساڵه له‌گه‌ڵ جین ی هاوسه‌ری كه 41 ساڵه به‌یه‌كه‌وه یاریزان و ڕاهێنه‌ری له‌شجوانین، كچه‌كه‌ی پاش ئه‌وه‌ی دایكی له دۆخێكی خراپی ته‌ندروستیدا بینیوه داوای لێكردوه ده‌ست به ڕاهێنانی وه‌رزشی بكات و ئه‌و هاوكارێكی زۆر باشی دایكی بووه.
PM:03:33:30/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1612
جار خوێنراوه‌ته‌وه