ئاگاداربه..دراوسێكه‌ت ده‌بێته هۆی مردنت
وێستگە ستایل-
به‌شێوه‌یه‌كی زانستی سه‌لمێندراوه ئه‌و ژاوه ژاوه‌ی دراوسێی بێزاركه‌ر دروستی ده‌كات زیاتر له هه‌موو جۆرێكی ژاوه‌ژاو كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی و به‌ڕاده‌یه‌ك ده‌گات به توشبوون به نه‌خۆشی دڵ.
گۆڤاری" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی له زاری زاناكانه‌وه ئاشكرای كردوه ئه‌و ژاوه ژاوه‌ی دراوسێ دروستی ده‌كات و كار له كوالیتی نوستن ده‌كات ده‌بێته هۆی توشبوون به نه‌خۆشی دڵ، زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوانی سه‌رزه‌وی و زیادبوونی كاركردن له ماڵه‌وه له‌سه‌ره‌تای 2020 تا ئێستا ئه‌م گرفته‌ی خراپتر كردوه.
ته‌نها ساڵی پار له به‌ریتانیا 450 هه‌زار داواكاری له‌سه‌ر دراوسێ له‌لایه‌ن دراوسێكان تۆماركراوه، ئه‌مه‌ش ده‌كاته یه‌ك سكاڵا له‌ماوه‌ی 70 چركه‌دا.
ماركۆس مۆلر ترابیت خاوه‌نی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت" به‌رده‌وام ژیانكردن له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره ژاوه ژاوه هۆكاره بۆ توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و تێكچوونی كاتی نوستن" ئه‌م پسپۆڕه ئومێدی ئه‌وه‌ش ده‌كات ئه‌ندازیار و خاوه‌نی باڵه‌خانه‌كان له‌مه‌ودوا باڵه‌خانه و شوێنی نیشته‌جێبونه‌كان به كوالیتی باش دروستبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر هاوڵاتیان ئه‌م گرفته‌یان نه‌مێنێت یان كه‌م ببێته‌وه.
PM:07:39:07/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 1396
جار خوێنراوه‌ته‌وه