ترێندێكی مه‌ترسیدار له تیك تۆك بڵاوبۆته‌وه
وێستگە ستایل-
پاش چه‌ندین ساڵ له قه‌ده‌غه‌كردنی ئامێری بڕۆنزی كردنی پێست، به‌ڵام به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێره له تیك تۆك بۆته ترێند و چالاكوانه‌كانی ئه‌و تۆڕه دوباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه.
ئامێری" سۆلاریۆم" ساڵانێك به‌ر له ئێستا بۆ بڕۆنزی كردنی ڕه‌نگی پێست به‌كارده‌هێندرا به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م ئامێره مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پێست زیاد ده‌كات قه‌ده‌غه‌كرا.
بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگی پێستیان بكه‌ن به‌و ڕه‌نگه ئاره‌زووی ده‌كه‌ن، گه‌نجان و خانمان و پیاوان له تیك تۆك ڤیدیۆیی به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێره بڵاوده‌كه‌نه‌وه بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌م كاره‌ی ده‌یكه‌ن زیان به‌خۆیان ده‌گه‌یه‌نن.
ساڵی 2015 پاش چه‌ندین بانگه‌شه كه ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به هۆشیاركردنه‌وه له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ئه‌نجامیاندا توانرا به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێره له جیهاندا ڕابگیرێت.
له ئێستادا ئامێری سۆلاریۆم له ماڵه‌كان به‌كارده‌هێنرێت و ئه‌مه‌ش ڕێگه پێدراوه، وه‌ك به‌شێك له سیستمی گرنگیدان به جوانی به‌كارده‌هێنرێت ئه‌وه‌ش وایكردوه به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن هاوڵاتیان ئاسانتر بێت و ترێندی له‌م جۆره له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبكرێته‌وه.
زۆرترین ڕێژه‌ی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پێست له وڵاتی ئوستورالیایه، 30 خولهك جارێك توشبوویه‌ك به شێرپه‌نجه‌ی پێست ده‌ست نیشان ده‌كرێت، شه‌ش كاتژمێر جارێك كه‌سێك به‌م شێرپه‌نجه‌یه گیان له‌ده‌ست ده‌دات، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانی خوار ته‌مه‌ن 35 ساڵن به‌ڕێژه‌ی %75 مه‌ترسی توشبوونیان هه‌یه به شێرپه‌نجه‌ی پێست به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێره‌وه.
دكتۆر" ئهیشینی بیریرا" پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی پێسته ده‌ڵێت" به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره ئامێره بۆ بۆركردنی ڕه‌نگی پێست زۆر مه‌ترسیداره"
PM:05:29:03/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 1828
جار خوێنراوهتهوه