خانمێک یەک جۆگەی فالوپی هەبێت دەتوانێت دووگیان بێت ؟
وێستگە ستایل-
جۆگەی فالوپ ئەو جۆگەیەیە کە هێلکە دەگوازێتەوە بەرەو منداڵدان، هەر لەم جۆگەدا پیتاندن ڕوودەدات و پاشان هێلکەی پیتراو دەگاتە ناو منداڵدان و جێگیر دەبێت و گەشە دەکات، دکتۆرە تاڤان پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشیەکانی ژنان و مناڵبون و نەزۆکی له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه ئه‌گه‌ر خانمێك یه‌ك جۆگه‌ی فالوپی هه‌بێت ده‌توانێت دووگیان بێت یان نا؟
دكتۆره تاڤان ده‌ڵێت" ئەگەر خانمێک بە هەر هۆکارێک بێت بۆ نمونە بەهۆی نەشتەرگەری ناوچەی حەوزەوە یان هەر لە زگماکیەوە یەک جۆگەی فالوپی مابێت ئەوا دەتوانێت دووگیان ببێت ، بەڵام گرنگە و پێویستەکە هێلکەدانەی ساغ و سەلامت بێت و ئیش بکات، وە سوڕی مانگانەی خانمانەکە ئاسایی بێت ، وە ئەو جۆگە فالوپەی کە ماوە کێشەی نەبێت"
ده‌شڵێت" هەر خانمێک ئەگەر هەوڵی دووگیانی بدات و دووگیان نەبێت دەشێت یەکێک لە هۆکارەکان بونی کێشە بێت لە جۆگەی فالوپدا ، بۆیە گرنگە سەردانی پزیشک بکات "
PM:04:31:29/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 1500
جار خوێنراوه‌ته‌وه