خۆشه‌ویستی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئافره‌تێكی به‌كوشتدا
وێستگە ستایل-
هه‌واڵی مه‌رگی ئافره‌تێكی مه‌كسیكی به‌هۆی په‌یوه‌ندیه‌كی خۆشه‌ویستی له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بوو به زه‌نگی ئاگادار كردنه‌وه بۆ هه‌زاران ئافره‌ت له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان.
بلانكا ئه‌ریلانۆ ئافره‌تێكی مه‌كسیكی ته‌مه‌ن 51 ساڵه پاش ئه‌وه‌ی كه‌وتۆته داوی خۆشه‌ویستی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵ كه خوێندكاری كۆلێژی پزیشكیه به‌ناوی" خوان پابلۆ فیلافۆریتی" بڕیاری ئه‌وه‌یانداوه دوای یه‌كتر ناسین له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ڕاستی یه‌كتر ببینن و ژوان دابنێن.
دوای چه‌ند مانگێك له په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی كه له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه یه‌كتریان ناسیوه" ئه‌ریلانۆ" ژنی براكه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه ده‌چێته گه‌شت و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌بینێت، به‌ڵام ئه‌وه كۆتا جار و كۆتا په‌یوه‌ندی بووه كه به‌كه‌سوكاریه‌وه كردویه‌تی و دوای ئه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌رواری 12 ی ئه‌م مانگه ژنی براكه‌ی ئه‌م ئافره‌ته له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تویته‌ر له تویتێكدا نوسیویه‌تی" لام وانه‌بوو ڕۆژێك له‌ڕۆژان بكه‌ومه ئه‌م دۆخه‌وه و ئه‌م پۆسته بكه‌م له‌سه‌ر یه‌كێك له خۆشه‌ویستترین كه‌سه‌كانی ژیانم ئه‌ویش" ئۆلیڤا ئه‌ریلانۆ یه به‌رواری 7 ی ئه‌م مانگه چووه بۆ پیرۆ و ده‌نگی نه‌ماوه ئه‌و به‌ڕه‌گه‌ز مه‌كسیكیه و ئێستا ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه شتێكی به‌سه‌ر هاتبێت"
به‌رواری 10 ی ئه‌م مانگه پۆلیسی پیرۆ چه‌ند په‌نجه‌یه‌كی بڕدراو كه مستیله‌ی زیوی تیادا بووه دۆزیویه‌تیه‌وه دواتر ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته‌ی ئه‌م كه‌سه‌یان له كه‌نار ئاوی پیرۆ دۆزیوه‌ته‌وه و پاشان زانراوه ئه‌مه "ئه‌ریلانۆ" یه "
ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك پاش دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌ریلانۆ به له‌تكراوی،" فیلافۆریتی" خۆشه‌ویسته ئۆنلاینه‌كه‌ی ئه‌م ئافره‌ته ڤیدیۆیی خۆی له تیك تۆك بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی ئه‌م ئافره‌ته‌ی شیكردۆته‌وه، پاش ئه‌وه پۆلیس ئه‌م گه‌نجه‌ی ده‌ستگیر كردوه به تۆمه‌تی كوشتن و بازرگانی كردن به جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوه.
PM:03:44:26/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 16020
جار خوێنراوه‌ته‌وه