توڕەبوون کەی دەبێتە نەخۆشی؟
وێستگە ستایل-
توڕهبوون یهكێكه له حاڵهته دهرونییهكان كه زۆر كهس بهدهستیهوه دهناڵێنن، دكتۆر جەعفەر پزیشکی پسپۆری دەروونی لهم بابهتهدا باس لهوه دهكات کەی دەبێتە نەخۆشی؟
یەکەم. توڕەبوون جیاوازە لە توندوتیژی!
1- توڕەبوون؛ هەڵچونێکی ناوەکییە سەبارەت بە ناڕازیبوون لە دۆخێک یان کارێک.
2- توندوتیژی ئەنجامدانی کارێکە کە دەبێتە هۆی تێکشکاندنی تایبەتمەندی ئەوانی تر، کەسییەتی، جەستە، ئامێر.
3- هەمووکات توڕەیی کاردانەوەی توندوتیژانەی نییە.
دووەم. توندوتیژی؛ نیشانەیە بۆ چەندین نەخۆشی دەروونی و شڵەژانی کەسی یان هەڵپەیەکی کاتییە.
سێیەم. توڕەیی ئاساییە؛ ئەگەر توڕەبوونەکە بنیاتنەربوو، واتە کێشەکەیی چارەسەرکرد و نەبووە هۆی تێکشکانی بەرانبەر.
چوارەم. توڕەیی نائاساییە ئەگەر:
1- کەسەکە بە هەمووشتێکی گەورە و بچوک توڕەبوو.
2- کەسەکە زۆر زوو توڕەبوو.
3- توڕەییەکە توندوتیژی لەگەڵ بوو.
پێنجەم. توڕەیی لەم کاتانەدا نیشانەیە بۆ بوونی نەخۆشی:
1- توڕەییەکە لە جۆری نائاسایی بوو. (خاڵی چوارەم)
2- توڕەییە نائاساییەکە بەردەوام و بۆ ماوەیەکی درێژ بوو.
3- توڕەییەکە کاریکردە سەر ژیانی کەسی، کۆمەلایەتی، پیشەیی، ..
4- کەسەکە لەگەڵ توڕەییەکە نیشانەی تری دەروونی و جەستەیی هەبوو.
بوونی دوو لەو خاڵانەی سەرەوە ئاماژەیە بۆئەوەی کە کەسەکە لەوانەیە ئەم توڕەییەی بەهۆی نەخۆشییەکی دەروونی یان جەستەییەوە بێت.
PM:10:03:16/08/2022
ئهم بابهته 2652
جار خوێنراوهتهوه