بۆچی لە مۆڵەکاندا كاتژمێر بە دیوارەوه نییه؟
وێستگە ستایل-
له زۆرینهی مۆڵهكان كاتژمێری دیوار دانانرێت، لهڕاستیدا ئەمە شێوازێکی سایکۆلۆجیە تا کڕیار هەست بە کات نەکاو زۆرترین کات بازاڕ بکاو، هەڵبەت، زۆرترین شتیش بکڕێت، دكتۆر نەسرەو پزیشکی پسپۆڕی دەروونی لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر لهسهر ئهم بابهته دهخاته ڕوو.
ئهم پزیشكه دهڵێت" لە ڕاستیدا خاڵی تریش هەن کە لەو بازاڕانەدا پیادە دەکرێن بۆ دەسکەوتنی هەمان ئامانج، وەکو:"
1-مۆڵەکان پڕیانە لە خواردن و خواردنەوەو ئەمانە، تا تۆ برسێتیەکەشت هۆکار نەبێ بۆ دەرچوونت! هەبوونی خواردن و چێشتخانە بەهۆی ئەوەوە نیە کە مۆڵەکان خۆراک و دروستیی تۆیان لا گرنگە، بەڵام دەیانەوێ زۆرترین وەخت گلت دەنەوە.
2- پێشکەش کردنی نموونە-خواردنی بەلاش (فری سامپڵ): وەکو لەتە پاقلاوەیەک یا هەر شتێک، ئەوەش ڕاستە بە خۆڕاییە، بەڵام نرخێکی دەروونیی هەیە! مشتەری کێش دەکات، تەنانەت ئەوانەشی کە بە نیاز نەبوون بیکڕن ڕەنگە بیکرن، ڕەنگ بێ ڕێزو تەقدیر گرتنیش هۆکارێک بێ کە وات لێ بکا بیکڕی.
3- ڕووناکیی کز: ئەوەش وات لێ دەکات هەست بە ئارامی بکەیت وەکو ئەوەی کە لە ژووری حەوانەوەی خۆت بی، پەلەت نەبێ بۆ دەرچوون!
4- بۆن و بەرامە: بۆ نموونە بۆنی قاوەی گەرم کە مەستت دەکا، نموونەی تر لە بەشەکانی تایبەت بە گەرماوو شامپۆ، بۆنی دڵبەری شامپۆو سابوونی تایبەت کە لووتت پڕ دەکا. ئەو بۆنانە وات لێدەکا خۆت بکەی بە ناو 'شۆپ' ە کە داو ماوەیەکی زیاتر لەناویدا گوزەر بکەی.
5- هەبوونی مەودای فرەوان لە نێوان دووکان 'شۆپ' ەکاندا، ئەمەش بە زیرەکی کراوەو لە خۆوە نیە، چونکە بەم شێوەیە تۆ تا لە دووکانێکەو بۆ دووکانێکی تر دەچی تووشی زۆر شتی تر دەبی لە ڕێگا دا، لەوانەیە بیانکڕی.
6- یاری و چالاکی بۆ منداڵان: لەوانەیە تۆ ئامادە بی بۆ چوونەوو ماڵ، بەڵام منداڵەکانت یەخەت بگرن بۆ شوێنی یاری! ئەوەش تەڵەیەکی ترە بۆ مانەوەتان.
PM:08:46:05/07/2022
ئهم بابهته 2944
جار خوێنراوهتهوه