دینا و هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابوونه‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژ" دینا" هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌ی خۆی له به‌هرامی هاوسه‌ری له‌ڕێی هه‌ژماره‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرده‌وه.
دینا و هاوسه‌ره‌كه‌ی به یه‌كه‌وه له‌ڕێی هه‌ژماره‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان په‌یامێكیان بڵاوكردۆته‌وه و نوسیویانه" پاش گۆڕینه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كی هێمن و پێگه‌یشتوانه، به یه‌كه‌وه بڕیاره سه‌خته‌كه‌ی جیابوونه‌وه‌ماندا له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له ڕابردووی یه‌كتر، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین هه‌موان به ڕێزه‌وه ئه‌م بابه‌ته قبوڵ بكه‌ن"
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یاندا هه‌ردووكیان ئومێدی ژیانێكی خۆش و سه‌ركه‌وتنیان بۆ یه‌كتر خواستوه.
دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی 2017 دەستی بە كاری هونەری كردووە، ساڵی 2021 له‌گه‌ڵ كوڕێك كه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه به‌ناوی" به‌هرام" هاوسه‌رگیریان كرد، دینا خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هێشتا دینا هیچ وێنه‌یه‌كی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دینا له هه‌ژماره‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نه‌سڕیوه‌ته‌وه.
PM:02:11:05/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 46536
جار خوێنراوه‌ته‌وه