دوای 40 ساڵ له ونبوونی.. ئاژه‌ڵی یه‌ك شاخ ده‌ركه‌وته‌وه
وێستگە ستایل-
دوای 40 ساڵ له دیار نه‌مانی ئاژه‌ڵی یه‌ك شاخ، له ناوچه‌ی به‌راری له مۆزه‌مبیق دوباره ده‌ركه‌وتووه، پاش دۆزینه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی باخچه‌ی زینافی نیشتیمانی گواسترایه‌وه بۆ ئه‌م باخچه‌یه كه ڕوبه‌ره‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن فه‌دانه.
كیستری فیكری وه‌ك یه‌كێك له چالاكوانه‌كانی بواری ژینگه و به‌رپرسی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ئاژه‌ڵه تایبه‌ت به ڕۆیته‌رز وتویه‌تی" ئاژه‌ڵی تاك شاخ بۆ سیستمی ژینگه زۆر گرنگه، ئه‌مه واده‌كات بیر له‌وه بكه‌نه‌وه بیگوێزنه‌وه بۆ باخچه‌ی نیشتیمانی بۆ ئه‌وه‌ش هه‌وڵی زۆریان داوه"
له باشووری ئه‌فه‌ریقا ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچونیان له‌سه‌ر بێت ده‌برێنه"مۆزه‌مبیق" بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی گه‌شتیاره ناوخۆییه‌كان، ئامانجی كۆمه‌ڵه‌ی بیس پاركس تایبه‌ت به ژینگه ئه‌وه‌یه زیاتر له 40 ئاژه‌ڵی یه‌ك شاخ له دوو ساڵی داهاتوو بگوازێته‌وه بۆ مۆزه‌مبیق.
PM:07:32:04/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 1568
جار خوێنراوه‌ته‌وه