دوای جیابوونه‌وه‌ی له پیكی .. شاكیرا له خۆشیدایه
وێستگە ستایل-
پاش ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌ی له ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی" جیرارد پیكی" خانمه گۆرانیبێژی كۆڵۆمبی" شاكیرا" بۆ یه‌كه‌مجار چه‌ند وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌كه‌ی"ساشا و میلان" بڵاوبویه‌وه كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت ڕاهێنانیان پێده‌كات له‌سه‌ر ده‌ریا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری "Hola" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه، ئه‌م ئه‌ستێره ته‌مه‌ن 45 ساڵه له‌سه‌ر شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا مه‌له ده‌كات، خۆشحاڵه له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ره تایبه‌ته‌كه‌ی ، ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌م خانمه لێهاتووی له بواره‌كه‌دا هه‌یه و پێوستی به ڕاهێنه‌ری تایبه‌ت نییه.
شاكیرا و پیكی هاوسه‌ری سه‌ره‌تای مانگی 6 جیابوونه‌وه‌ی خۆیان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕاگه‌یاند ، پاش ئه‌وه‌ی 12 ساڵ هاوسه‌ری یه‌كتری بوون داوای ئه‌وه‌شیان له ڕاگه‌یاندنه‌كان كرد كه ڕێز له تایبه‌تمه‌ندی خێزانه‌كه‌یان و دوو منداڵه‌كه‌یان بگرن.
له مانگی 3 ی ئه‌مساڵه‌وه شاكیرا و پیكی له هیچ بۆنه‌یه‌ك و وێنه‌یه‌كی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به یه‌كه‌وه ده‌رنه‌كه‌وتوون، دواین زانیاریه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو هاوسه‌ره پاره بووه نه‌ك ناپاكی.
PM:05:18:04/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 3932
جار خوێنراوه‌ته‌وه