ڤیدیۆ: ساتی بڕیاردانی دادگا له‌سه‌ر كه‌یسی كوژرانی كچه خوێندكاره‌كه‌ی زانكۆ
وێستگە ستایل-
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی میسر ڤیدیۆیی ساته وه‌ختی بڕیاری دادگای بڵاوكرده‌وه كه بڕیاری له سێداره‌دان بۆ بكوژی خوێندكاره میسریه‌كه" نیره ئه‌شره‌ف" ده‌ركردوه.
دادوه‌ر له‌كاتی دادگای كردنی تاوانبار ده‌ڵێت" خۆشه‌ویستی درۆ و بێ بنه‌ما كاریكردۆته سه‌ر نه‌ریتی سه‌رده‌م، ئاره‌زوو كردنی كوشتنی ئازیزان بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه و سه‌لماندنی ئازایه‌تی به‌ناوی ئازادیه‌وه بڵاوبۆته‌وه، كێشه‌ی بۆ مرۆڤایه‌تی دروستكردوه"
ڕۆژی سێ شه‌ممه دادگا بڕیاریدا ته‌واوی كه‌یسه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی موفتی میسر بكات بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر له سێداره‌دانی بدات، پاش ئه‌وه‌ی كچه خوێندكارێكی هاوپۆلی خۆی له‌به‌رده‌م زانكۆدا سه‌ربڕی"
PM:06:26:29/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1660
جار خوێنراوه‌ته‌وه