ههنگاوهكانی راھێنانی منداڵ لەسەر ئاخاوتن
وێستگە ستایل-
منداڵان كاتێك دهچنه تهمهنی فێربوونی ئاخاوتن گرنگه دایك و باوك هاوكاری بكهن بۆ ئهوهی لهسهر دهربڕینهكانی ڕابێت، دكتۆر كاوێس پزیشكی نهخۆشییهكانی منداڵان لهم بابهتهدا ههنگاوهكان بۆ دایكان و باوكات دهخاته ڕوو.
لە گرنگترین تواناکانی مرۆڤ قسە کردن و لێک تێگەیشتن وەرگرتنی زانیاری لە رێگای چاوەکان، گوێ،پاشان تێگەیشتن و دواتر وەڵامدانەوە لەرێگای جیاواز وەک ھەڵسوکەوت و ھەستەکان و قسە کردن و دەربرین، مرۆڤ دروستکراوێکی خودای گەورەیەو ، یاسا زێرینەکەیش ئەوەیە کە بۆی ھەیە ھەر شتێک فێر بێت تەنھا بە کرداری (فێربوون) ، وە لە خۆیەوە ھیچ شتێک فێر نابێت بۆیە پێویستی بە فێر کردن و بەرنامە ھەیە تا ھەموو شتەکان دروست فێر بێت.
یەکێک لە دیاردە ناخۆش و گرنگەکان درەنگ ئاخاوتنە لە منداڵ لەبەر زۆر ھۆکاری جیاواز بەشێکیان دەگەرێتەوە بۆ کەمی ئاخاوتن لەگەڵ منداڵ یان خەریککردنی منداڵ بە میدیا و زمانی بیانی پێش ئەڵودە فێری قسە کردن بە زمانی دایک بێت .
ئەم ھەنگاوانە یارمەتی دەری باش دەبن بۆ چارهسهری ئەم گرفته :
1-گرنگە کەوا دڵنیا بین کە منداڵەکە بیستنی باشە و ھەموو شتێکی گوێ لێیە و بیستنی تەواوە و گوێی گران نیە .
2- دوور بێت لە ھەموو میدیایەک و ھەموو ھۆکارێکی تەکنەلۆژیا تا فێری قسە دەبێت وزمانی روون دەبێت و دوابخرێت تا سێ ساڵی تەمەن.
3- ههتا دەکرێت لە ماڵەوە بە یەک زمان قسە بکرێت لەو خێزانانەی کە بە دوو زمانی جیاواز قسە دەکەن.
4-پێویستە قسە لەگەڵ منداڵ بکرێت لەسەر کارەکانی ماڵەوە وە ھەموو ئیشانەی بۆ باس بکەین کە دەیکەن لە ماڵەوە .
5-کاتێک لە مەتبەخ دەبین و شتەکانی بۆ دابنێین و (بەمەرجی سەلامەتی) و بۆ باس بکەین و بۆی ڕون بكهینهوه و پرسیاری لێ بکەین دووبارە و سێ بارەی بکەینەوە .
6- کاتێک دەبردرێت بۆ سەر شۆرین ھەموو شتەکانی بۆ باس بکەین و بە شێوازی جۆراو جۆر و بە جیاواز دووبارەی بکەینەوە و بە شێوازی یاری ناسک و سەرنجراکێش لە گەڵی دابنین.
7- میوەی جیاوازی بۆ دابنرێت و قسەی بۆ بکە و رەنگ و ناوەکانی فێر بکە و لەگەڵت بڵێتەوە و دووبارەی بکاتەوە.
8- بەشەکانی و ئەندامەکانی لەشی بۆ باس بکەو و ناوەکانی پێ لەبەر بکە وەک یاری با چەند بارەی بکاتەوە تا تاواو فێری دەبێت .
9- رستەی دوو ووشەیی بکە و بۆت بڵێتەوە (بابت ھات،نان دەخۆم ،دایەم خۆشدەوێی و ھتد،،،،،
10- دروستکردنی ئەلبومی کەسەکانی ماڵ و خۆشەویستەکان و سەیرکردنیان و دەربرینی ناو و سۆزەکانی بەرامبەریان.
11- هەندێك یاری بۆ دابنێ با ناوەکانی فێر بێت و داوای لە کە یاریەکانت بۆ بدۆزینەوە و بۆت بھێنتەوە یاری پێ بکات .
12-ھەر ھەنگاوێکی تری جوان و درووست کە وابکە باوک پەیڕەوی بکەن .
13-زۆر گرینگە دایک و باوک ھەماھەنگ بن و قسە لەگەڵ منداڵ بکەن وکاتی بۆ دابنێن و بە ئەرکی بزانن.
14-تێکەڵ کردنی زوو بە منداڵی ی ھاوتەمەن بۆ یاری کردن و قسە کردن و دەربڕینی هەستەکانیان.
15- ھەتا بکرێت زوو بنێردرێت بۆ داینگە و تێکەڵاوی منداڵ و ھاوتەمەنی خۆی تا لە هاوتەمەنەکانی فێری زمان بێت.
PM:09:32:27/04/2022
ئهم بابهته 2888
جار خوێنراوهتهوه