ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری دوو هاوڕه‌گه‌ز خواز به سزادان كۆتایی هات
وێستگە ستایل-
هاوسه‌رگیری دوو پیاوی هاوڕه‌گه‌ز خواز له شاری " لازقیه" له سوریا ده‌نگۆی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌دوای خۆیدا هێنا دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت ئه‌و دوو كه‌سه هاوڕه‌گه‌ز خوازن و ڕه‌گه‌زی خۆیان گۆڕیوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ئه‌سه‌ر پرێس" ی ناوخۆی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه، ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری له هۆڵی یانه‌یه‌كی وه‌رزشی سازكراوه پاش ئه‌وه‌ی زانراوه ئه‌و دوو كه‌سه ڕه‌گه‌زی خۆیان گۆڕیوه ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئاهه‌نگه به‌شداربوون ده‌ستگیر كراون و هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه‌ش داخراوه.
خاوه‌نی یانه‌كه‌ش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندی به‌و ئاهه‌نگه‌وه هه‌بێت كه سازكراوه له دوور و نزیكه‌وه.
له‌ڕووی یاساییه‌وه به‌گوێره‌ی یاسای سزادانی سوری و به مادده‌ی 520 ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوڕه‌گه‌ز خوازن ئه‌وه سزاكه‌یان زیندانیه بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ، ئه‌م بابه‌ته به‌گوێره‌ی ده‌قی ئاینی ئیسلام حه‌رامه و ده‌قه ئاینیه‌كان سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی و سه‌ره‌كی یاسای وڵاتی سوریایه.
PM:08:50:24/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 11796
جار خوێنراوه‌ته‌وه