‌پزیشكێك: له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ ئاڤۆگادۆ بده‌ن به‌ منداڵه‌كانتان

وێستگە ستایل-

میوەی ئاڤۆکادۆ یەکێکە لەو میوانەی کە گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ لەش بە تایبەت لە مناڵاندا، ئاڤۆکادۆ تەنها میوەیە کە شەکری تێدا نەبێت، لەبەر ئەوە هەر لە سەرەتای دەست پێکردنی خۆراکی تەواوکەرەوە لە شەش مانگیەوە ئەتوانرێت ڕۆژانە بدرێت بە مناڵ بێ ئەوەی هیچ زیانێکی هەبێت، دكتۆر تارا پزیشکی پسپۆری گەشەو خۆراکی منداڵان  له‌م بابه‌ته‌دا گرنگترین سودەکانی ئاڤۆکادۆ ده‌خاته‌ ڕوو.

1- ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزای تێدایە کە زۆرگرنگن بۆگەشەی منداڵ.
2- یارمەتی گەشەی مێشک دەدات بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە چەوریە باشەکان وئۆمێگا ٣. 
3- ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسێۆمی تێدایە کە دەوری سەرەکی هەیە لە گەشەی مناڵاندا و یارمەتی دروستبونی ماسولکە دەدات.
4- بەهۆی بوونی ئەو ڤیتامینانەی تێیدا یارمەتی پاراستنی تەندروستی ئێسقان دەدات وتەندروستی چاو دەپارێزێت. 
5- ڕێگری دەکات لە قەبزی بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵ تێیدا.
6-یارمەتی گەشەکردنی بەکتریا سود بەخشەکانی ڕیخۆڵە دەدات. 
7- یارمە تی گەشە و دروست بونی  ئێسقان دەدات، بەهۆی بوونی مەگنسێۆم تێیدا.
8- سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات


PM:08:28:24/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 1664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌