ڤیدیۆ: بزنێك به‌ڵگه‌نامه‌كانی فه‌رمانگه‌یه‌ك ده‌بات
وێستگە ستایل-
له ڕووداوێكی نامۆ و پێكه‌نیناویدا بزنێك چۆته ناو ژوری یه‌كێك له فه‌رمانگاكان له ناوچه‌ی" تشۆبیبۆ" ی هندی و له‌گه‌ڵ خۆیدا كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی بردوه.
تۆڕی هه‌واڵی"NDTV" باسی له‌وه كردوه ئه‌م بزنه‌ی شاری " كانبۆر" ی هندی بۆته ئه‌ستێره‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی له هندستان بردوه.
هاوكات گۆڤاری" تایمز ئۆف ئیندیا" ئاشكرای كردوه بزنه‌كه توانیویه‌تی بچێته ژورێكی چۆڵی فه‌رمانگه‌یه‌ك له"بكانبۆر" و دوای چه‌ند خوله‌كێك چۆته ده‌ره‌وه و به ده‌میه‌وه چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی گرنگی پێبووه و دواتر فه‌رمانبه‌رێك به‌دوایدا ڕایكردوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی لێ بسه‌نێته‌وه.
مانولال یاداف به‌رپرسێكی حكومییه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌و بزنه كاغه‌زی ئاسایی بردوه نه‌ك به‌ڵگانه‌مه‌ی گرنگ و فه‌رمی و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ژوره‌كه‌ی خۆیان دانیشتوون ئه‌م ئاژه‌ڵه توانیویه‌تی بچێته ناو فه‌رمانگه‌كه‌وه.
PM:04:45:04/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 2484
جار خوێنراوه‌ته‌وه