كاریگه‌ریه لاوه‌كیه‌كانی وه‌رگرتنی ژه‌می سێهه‌می ڤاكسین چۆن ده‌بێت؟
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك وڵات ژه‌می سێهه‌می ڤاكسین ده‌داته هاوڵاتیه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری دژی ڤایرۆسه‌كه له له‌شیاندا دروست ببێت، به‌ڵام زۆرینه گومانیان له كاریگه‌ریه لاوه‌كیه‌كانی ژه‌می سێهه‌می ڤاكسین هه‌یه.
سه‌نته‌ری"CDC" ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به كۆنتڕۆڵكردن و خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه وه‌رگرتنی ژه‌می سێهه‌می ڤاكسین كاریگه‌ریه لاوه‌كیه‌كه‌ی كه‌متر ده‌بێت به‌راورد به وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌می ڤاكسین.
CDC ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه له كاتی وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌می ڤاكسین چ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر كه‌سه‌كه دروست كردبێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره له ژه‌می سێهه‌مدا به نزیكه‌ی هه‌مان كاریگه‌ری و كه‌متری هه‌بێت .
ژه‌می یه‌كه‌م و دووه‌می ڤاكسین به‌رگری دژی ڤایرۆسه‌كه له له‌شدا دروست ده‌كات و ژه‌می سێهه‌م به‌رگریه‌كه زیاتر ده‌كات دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
باوترین كاریگه‌ریه لاوه‌كیه‌كانی ڤاكسینه‌كانی" فایزه‌ر- بایۆنتیك و مۆدێرنا و جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن " بریتین له ئاوسان و ئازاری شوێنی ده‌رزیه‌كه و زه‌رد بوونی ڕه‌نگ و هه‌ستكردن به ماندوێتی و ئازاری ماسولكه و سه‌ر و تا و دڵتێكهه‌ڵاـن و ڕشانه‌وه.
PM:04:46:26/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 7048
جار خوێنراوه‌ته‌وه