له‌م به‌رواره‌دا گێژه‌ڵوكه‌یه‌كی خۆر ده‌گاته سه‌ر زه‌وی
وێستگە ستایل-
گێژه‌ڵوكه تیشكیه‌كانی خۆر یه‌كێكه له دیارده گه‌ردونیه‌كان كه ڕه‌نگه له‌كاتی ڕوودانی زیان به ووزه‌ی كاره‌بایی سه‌ر زه‌وی بگه‌یه‌نێت.
شه‌پۆله تیشكیه‌كان خۆر بریتیه له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز كه له ئه‌نجامی شه‌پۆله موگناتیسیه‌كانی خۆر دروست ده‌بێت و ئه‌و كاته‌ی ئه‌م شه‌پۆلانه ده‌گاته سه‌ر زه‌وی زیانی گه‌وره به تۆڕه‌كانی كاره‌با ده‌گات.
به‌گوێره‌ی داتاكانی سه‌نته‌ری پێشبینی كردنی كه‌شوهه‌وا و بۆشایی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی پێده‌چێت خێرایی شه‌پۆله‌كه بگاته 250 بۆ 3000 كیلۆمه‌تر له یه‌ك چركه‌دا.
هاوكات پێگه‌ی " میرۆر" ی به‌ریتانی له زاناكانی پێگه‌ی" سپه‌یس ویدز" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ڕۆژی شه‌ممه و یه‌ك شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌م شه‌پۆله زیان به‌خشانه‌ی تیشكی خۆر بگاته سه‌ر زه‌وی و ئه‌گه‌ری هه‌یه كاربكاته سه‌ر كاركردنی مانگه ده‌ستكرده‌كان و تۆڕی كاره‌با و په‌یوه‌ندیه‌كان بوه‌ستێنێت به‌ڵام كاریگه‌ری زۆر گه‌وره له‌دوای خۆی جێناهێڵێت.
PM:12:59:26/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 6268
جار خوێنراوه‌ته‌وه