كار له توانای وه‌چه‌خستنه‌وه‌ی پیاوان ده‌كات
وێستگە ستایل-
پیسبوونی ژینگه یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌بێت و مه‌ترسی توشبوون به قه‌ڵه‌وی و شه‌كره زیاد ده‌كات و كار له توانای وه‌چه‌خستنه‌وه‌ی پیاوان ده‌كات.
پسپۆڕان له كۆلێژی پزیشكی زانكۆی ماریلاند (UMSOM) ئاشكرایان كردوه پیس بوونی ژینگه ژماره‌ی تۆوه‌كانی نێرینه‌ی مشكی تاقیگه‌ی كه‌مكردۆته‌وه به‌هۆی توشبونیان به هه‌وكردنی مێشك و جۆرێكی دیاریكراوی خانه ده‌ماریه‌كان كه په‌یوه‌ندی به نوستن و زیادبوونی كێش و كه‌مبوونی ژماره‌ی تۆوه‌كانی پیاو هه‌یه به‌هۆی پیسبوونی هه‌وا كاری تێده‌كرێت و توشی هه‌وكردن ده‌بێت.
نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه دكۆر" تشیكانگ ینگ" مامۆستای یاریده‌ده‌ر له كۆلێژی پزیشكی له زانكۆی ماریلاند ده‌ڵێت" ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی پێی گه‌یشتووین ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه پیس بوونی هه‌وا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تۆ‌و له پیاودا و ته‌نها له‌ڕێی چاره‌سه‌ر كردنی هه‌وكردنی مێشكی مشه‌كانه‌وه توانراوه كاریگه‌ری ئه‌م بابه‌ته نه‌هێڵدرێت، ئه‌مه‌ش هاوكاری پسپۆڕان ده‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانێك هه‌تا چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته بكات كه به‌هۆی پیس بوونی هه‌وا توشی پیاوان ده‌بێت.
PM:03:25:26/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 1684
جار خوێنراوه‌ته‌وه