‌ڤیدیۆ: غه‌زه‌ل "بەم زوانە چاوەروانی بەرهەمە تایبەتەکانی خۆم بن"

وێستگە ستایل-

خانمە گۆرانیبێژ غەزەل مستەفا له‌ڕێی هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ ئینستگرام گرته‌ ڤیدیۆیی وتنه‌وه‌ی‌ به‌شێك  لە گۆرانی "من هێشتا تۆم خۆشدەوێ"ی هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵای بڵاوكردۆته‌وه‌.

ئه‌م خانمه‌ له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌ نوسیویه‌تی" گۆرانی من هێشتا تۆم خۆش دەوێ کە یەکێکه‌ لە گۆارانی تایبەتەکانی هونەرمەندی ئازیزی کورد کاک زەکەریا عەبدوڵا بە دەنگی من و دابەشکردنی موزیک بابەک کەدخودا لە سۆلۆ ستۆدیو پێشکه‌شتان بێت، هیوادارم لێمان قبوڵ بكه‌ن و  بە دڵی ئێوە و ئازیزانیش بێت و بەم زوانە چاوەروانی بەرهەمە تایبەتەکانی خۆم بن"


AM:11:46:19/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 1600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌