‌گروپی پایزە ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان به‌رهه‌مێكی نوێیان بڵاوكرده‌وه‌

وێستگە ستایل-

گروپی پایزە ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گۆرانی "زمانی کوردی" کە یەکێکە لە گۆرانییەکانی ئارام تیگران بە دەنگی ژیار قوڕەیشی وه‌ك به‌رهه‌مێكی نوێی گروپه‌كه‌ له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌یان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام بڵاوكرده‌وه‌ و هه‌رزوو له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی بڵاوبویه‌وه‌ و له‌لایه‌ن هه‌واداره‌كانیانه‌وه‌ شه‌یر كرا.

ئه‌م گۆرانیه‌ به‌ شێوه‌ زاره‌كانی" كرمانجی و هه‌ورامی و كه‌ڵهوری و سۆرانی" یه‌ و میلۆدی به‌رهه‌مه‌كه‌ ئارام تیگرام ئاماده‌ی كردوه‌ له‌لایه‌ن فه‌رهاد مه‌حموود زاده‌ كاری دابه‌شكردنی بۆ كراوه‌ و میكس و ماسته‌رینگ شه‌هباز شاهین پوور كاری تیادا كردوه‌ و سوله‌یمان ڕه‌حیمی ده‌رهێنه‌ری به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌.

گروپی میوزیکی پایزە ئەکادیمیایەکی هونەرییە و لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و فێرگەکە هانی منداڵان دەدات بۆ ئەوەی ئاشنا بن بە هونەری نەتەوەکەی خۆیان و بتوانن ئەو گۆرانی و میوزیکە ڕەسەنانەی کوردان خاوەندارێتی دەکەن بەرز ڕابگرن و بیهێڵنەوە لە گوێی بیسەراندا.



گۆرانیبێژان :
ژیار قوڕەیشی
نونا تەیموری

گرووپی کۆڕ :
کارزان میرانی
کێوین ئیبڕاهیمی
هانا نیک پەی

فلووت :
رووناک سوڵتانی
موژان حسامی

چەلۆ :
سەیوان کەریمی

دەف :
سەبوور عەدنانی
شیوا رەزمجوویان

زەرب :
سارۆ سەرمایە

تۆمبەک :
پەریان موجاوێر
باران کەریمی
ئارشام هاشمی

بلوێر :
سانیار مستەفایی

نایە :
کامیار مەحموودزادە

تەمبوور :
ئاکام مەحموودزادە
پەریسا حەسەن زادە

سەنتوور :
ساژین قادری

ڤیاڵۆن :
سامان میرزا
ژینا دوکاندار
نازیلا ئیبڕاهیم زادە
شنۆ شەریفزادە
شیلا رەزایی
سەحەر ئاتەشبار
فەردین عەبدوڵاهی
دیانا ئیسماعیل زادە
کامیار موحیببی
ماڕدین ئاسۆیار
رامین خادمیانی
سۆلان موستەفایی
شیوا شێخ شەڕەفی
سوهەیلا ئەمین زادە
شاهین ئەفشان


PM:04:31:17/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 1208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌