‌ئه‌م نه‌خۆشییانه‌ به‌ ده‌رزی بۆتۆكس چاره‌سه‌ر ده‌كرێن

وێستگە ستایل-

بۆتۆکس جۆرە ژەهرێکە کە لە بەکتریایەکەوە دروست دەبێت کە  ناوی بەکتریای( کلۆستریدیەم بۆتۆلینەم )ە. ئەگەر ئەم ژەهرە لە ڕێگەی خواردنی پیسەوە بخورێت و لە گەدەوە بچێتە خوێنەوە نەخۆشیەکی کوشندە دروست دەکات بەهۆی لە کارخستنی زۆربەی ماسولکەکانی لەش. بەڵام ئەگەر بە دەرزی بدرێت لە ماسولکەیەک بە بڕێکی کەم، هیچ زیانێکی درێژخایەنی نیە، دكتۆر شوان پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار لیستی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ باسده‌كات كه‌ به‌هۆی بۆتۆكسه‌وه‌ ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێت.

لە ساڵی ۲۰۱۰ ە وە بۆتۆکس وەکوو چارەسەر لە هەندێک  نەخۆشیدا بەکاردێت، وەکو ئەو نەخۆشیانەی تیایاندا تۆنی ماسولکە بەرزدەبێتەوە، یان زۆر دەردانی هەندێ لە ڕژێنەکانی وەک لیکە ڕژێن و عارەقە ڕژێن. 

دەرزی بۆتۆکس لە ناو ئەو ماسولکەیەی دەرزیەکەی لێدراوە بڵاو دەبێتەوەو ڕێگری ئەکات لە گرژبونی ماسولکەکە، وە ئەگەر لە ڕژێنە دەرەکیەکان بدرێت وەک لیکە ڕژێن یان عارەقە ڕژێن، دەردانی ئەو ڕژێنە ناهێڵێت. 

دەرزی بۆتۆکس ماوەی ۳-٦ مانگ کاریگەری هەیە و بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م نەخۆشیانەدا بەکاردێت : 

1- شەقیقەی درێژ خایەن، واتە لە مانگێکدا زیاتر لە ۱٥ ڕۆژ نەخۆشەکە ئازاری سەری هەبێت. 
2- کرژبونی پێڵوی چاو. Blepharospasm
3- لا کرژبونی دەموچاو. Hemifacial spasm
4- دیستۆنیای مل. Cervical dystonia
5- ڕەقبونی پەلەکان دوای جەڵدەی مێشک یان شەلەل دەماغ. Spasticity 
6- دەردانی زۆری نا ئاسایی لە هەندێ لە ڕژێنە دەرەکیەکانەوە، بۆ نمونە زۆر عارەق کردنەوەی لەپی دەست بنی پێ و بنباڵ. Sialorrhea and hyperhidrosis
هەندێک جار پێویستە چەند جارێک کە ماوەی ۱۲ هەفتەی لە نێوان بێت دەرزیەکە دوبارە بکرێتەوە بۆ ئەوەی بە تەواوی کاریگەری دروست بکات. 


PM:05:22:14/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 3836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌