‌پزیشكێك: تكایه‌ ئاگاداری ئه‌م حاڵه‌ته‌ بن

وێستگە ستایل-


ئاوی ڕه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشییانه‌ی‌ كه‌ توشی چاو ده‌بێت، دكتۆر دلێر پسپۆڕی نەخۆشیەکان و نەشتەرگەری چاو له‌م بابه‌ته‌دا هۆشداری ده‌دات به‌ هاوڵاتیان له‌باره‌ی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت "چوار ڕۆژ پێش ئێستا، دکتۆرێکی زانكۆ تەمەن سەرووی شەست ساڵ هات بۆ لامان بۆ پشکنینی چاوەکانی ، کە ئازارێکی زۆر و سوربوونەوەی چاو و تەنانەت ژانەسەروو هێڵنج هاتنێکی زۆریشی هەبوو و گوتی دکتۆر چاوم زۆر دەیەشا چومە دەرمانخانەیەکی برادەم ئەو قەترەو دەرمانانەی پێ داوم ، بەڵام چاوم چاک نەبوو."

دوای پشکنینی چاوەکانی ، زەخت یاخود فشاری چاوی چەپی سەرووی 50 پەنجا بوو (فشارو زەختی چاوی ئاسایی 12 تا 21)، کە ئەوەش حاڵەتێکی كتوپڕه‌ و دەبێت زوو لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر چارەسەر بکرێت و نه‌خۆشه‌كه‌ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست زەختی چاوی ئاسایی بۆوە."

دكتۆر دلێر له‌ڕێی چه‌ند سەرنج و تێبینییه‌ك ڕێنمای هاوڵاتیان ده‌كات:
1-  ئەو جۆرە حاڵەتە زۆر لە ئازاری ژانەسەری شەقیقە دەچێت ،بۆیە هەندێک جار نەخۆش لێی تێکەڵ دەبێت .

2-تکایە بۆ کێشەکانی چاوتان وا بەئاسانی چارەسەر لە دەرمانخانەکان وەرمەگرن ، چونکە حاڵەتێکی وا ئەگەر زوو لە لای پزیشکی پسپۆری چاو چارەسەر وەرنەگرێت ، لەوانەیە کوێر ببێت.


PM:12:13:26/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 7300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌