هۆكارهكانی شیر هێنانهوهی منداڵی خوار تهمهن یهك ساڵ
وێستگە ستایل-
هێنانەوەی شیر لە زۆر منداڵدا ڕوودەدات چونکە هێشتا دەرچەی سەرەوەی گەدەی منداڵەکە بۆ سورێنچکی شلە و پێویستی بە کاتە تا خۆی دەگرێت و تووند دەبێت.
دكتۆر زانیار پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان دهڵێت" زۆربەی جارەکان لە ماوەی ٦ مانگ بۆ ساڵێک خۆیان چاک دەبن لەگەڵ گەورەبوون، لهبهر ئهوه هەوڵ بدە هەرگیز بە ڕاکشاوی شیری پێ نەدەیت، باسەری بە گۆشەی 45 بەرز بێت و لە دوای شیر پێدان لەسەر شانت دایبنێ و بە نەرمی لە پشتی بدە چەند جارێک، لە ماوە و دوای شیر پێدان هەرگیز نە ماچی بکەن و نە دەست لە دەم و چاوی بدەن.
ئهگەر ڕشانەوەکە بە تێپەڕبوونی کات کار لە گەشەی بکات یاخود لەگەڵ هەر ڕشانەوەیەک تووشی گریانێکی زۆز و بێزارکەری بکات ئەوا پێویستی بە هەڵسەنگاندن و ڕەنگە چارەسەری دەرمانیش هەبێت.
PM:05:46:31/07/2021
ئهم بابهته 1304
جار خوێنراوهتهوه