زیاتر له چوار كاتژمێر ته‌ماشاكردنی تیڤی زیانی هه‌یه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆشداری له زیان و مه‌ترسی ته‌ماشاكردنی تیڤی ده‌دات به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر زیاتر له چوار كاتژمێر بێت.
توێژه‌ره‌وه‌كان له كۆلێژی پزیشكی زانكۆی هارڤارد ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ته‌ماشاكردنی تیڤی بۆ ماوه‌ی زیاتر له 4 كاتژمێر ده‌بێته هۆی پرخاندن و وه‌ستانی هه‌ناسه له كاتی نوستن به‌ڕێژه‌ی %78 .
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 138 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 10-18 ساڵدا بووه و ئه‌نجامه‌كانی سه‌لماندویه‌تی دانیشتن به‌دیار تیڤیه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌بێته هۆی وه‌ستاندنی هه‌ناسه له‌كاتی نوستن چونكه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه له‌نێوان چالاكی جه‌سته‌یی و مه‌ترسییه‌كانی وه‌ستانی هه‌ناسه له‌كاتی نوستندا.
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به‌م حاڵه‌ته باشتر وایه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌فتانه 150 خوله‌ك چالاكی جه‌سته‌یت هه‌بێت و كه‌متر له 4 كاتژمێر به‌دیار تیڤیه‌وه دابنیشن و ئه‌وانه‌ش كه كاره‌كانیان پێویستی به دانیشتنی زۆره ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ردا چالاكی جه‌سته‌ییان زۆر بێت.
PM:04:53:27/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 3128
جار خوێنراوه‌ته‌وه