‌سێ زانیاری گرنگ له‌سه‌ر کۆرۆنای جۆری دەلتا

وێستگە ستایل-

لەچەند مانگی رابردوودا قسە و باس لەسەر جۆرێکی تر (شەریتێکی تر) ی کۆرۆنا ڤایرۆس دەکرێت SARS-CoV-2، کە پێی دەوترێت دەلتا،( کە جۆری  B.1.617.2 شی پێ دەوترێت ) ..کە گۆڕانێک روویداوە لە رێزبەندی ئەمینۆ ئەسیدی پرۆتینەکانی ڤایرۆسەکە، سێ زانیاری گرنگ كه‌ پێویستە بزانیت له‌سه‌ر كۆرۆنای جۆری ده‌لتا دكتۆر هیوا پپسپۆڕی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا ده‌یخاته‌ ڕوو.

لە مانگی دوانزەی ساڵی 2020 بۆ یەکەمجار لە هیند دەست نیشان کرا دوایی لە مانگی سێی ئەم سال لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەست نیشان کرا و ئێستا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بلاو بۆتەوە..

تا ئێستا پزیشکەکان و توێژەرەکان زیاتر لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن، بەلام سێ خال گرنگە بزانیت لەسەری بریتیه‌ له‌:
1- جۆری دەلتا خێراتر دەگوازرێتەوە لە چاو جۆرەکانی پێشوو تری ڤایرۆسی کۆرۆنا. SARS-CoV-2 virus strains.
واتا زووتر و پێش دەرکەوتنی نیشانەکانی، ئەگەری تووشبوونی کەسانی زۆرتری هەیە. 

هەروەها چەند توێژینەوەیەک دەریان خستووە کە ئەو کەسەی تووشی جۆری دەلتا کۆرۆنا دەبێت رێژەی ڤایرۆسی کۆرۆنا(viral load) لەناو لووت و ڕێڕەوی هەناسەی 1000 جار زیاترە لە چاو جۆرە کۆنەکەی کۆرۆنا، بۆیە رێژەی تەنگەنەفەسی زیاتر دەبێت لەچاو جۆرەکانی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا.

2- ئەوانەی تووشی جۆری گۆڕاوی کۆرۆنا دەلتا دەبن نیشانەکانی توندترن لە چاو جۆرە کۆنەکەی کۆرۆنا کە بە ئەلفا ناسراوە، بەتایبەتی لەوانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە، بەرێژەیەک دووجار زیاتر تووشی داخل بوون دەبن لە نەخۆشخانەکان لە وانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

3- ڤاکسینی کۆرۆنا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرگری دروست دەکات دژی جۆری گۆڕاوی کۆرۆنا (دەلتا)نزیکەی 88%ئەوانەی ڤاکسینی ڤایزەریان وەرگرتووە پارێزراو دەبن لە جۆری دەلتا، هەروەها ئەگەر توشیانیش ببێت کەمتر پێویستیان بە ئۆکسجین و خەوتن لە نەخۆشخانە دەبێت.


PM:03:06:27/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 3424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌