زاناكان: به‌راز و كرتێنه‌ره‌كان ده‌توانن له كۆمه‌وه هه‌ناسه بده‌ن
وێستگە ستایل-
زاناكان ئاشكرایان كردوه كه هه‌ندێك له ئاژه‌ڵه شیده‌ره‌كان وه‌ك" به‌راز و كرتێنه‌ره‌كان" جگه له كۆئه‌ندامی هه‌ناسه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌ڕێی كۆمیشه‌وه هه‌ناسه بده‌ن.
بۆ دڵنیا بوون له‌م ده‌رئه‌نجامانه پسپۆڕان جۆرێك ئامێری تایبه‌تیان دروستكردوه له كۆمی ئه‌م ئاژه‌ڵانه‌دا دایانناوه تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه بۆ ماوه‌ی 11 خوله‌ك له‌كاتێكدا كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یان گیراوه نه‌خنكاون و ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌ی 50 خوله‌ك به زیندوی و بێ كێشه ماونه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئۆكسجین ده‌چێت بۆ دڵیان.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه بووه كه زاناكان ڕێگایه‌ك بۆ هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد بدۆزنه‌وه بۆ توشبووان به كۆڤید-19 و له‌ڕێی كۆمه‌وه ئۆكجسین بگه‌یه‌نن به كه‌سی نه‌خۆش بۆ ئه‌وه‌ی گیان له‌ده‌ست نه‌دات.
جگه له ئاژه‌ڵانی وشكانی هه‌ندێك له‌و ئاژه‌ڵانه‌ش كه له ناو ئاودا ده‌ژین وه‌ك ماسی ئاوه شیرینه‌كان جگه له سییه‌كان و ڕیشوه كه‌وانه‌كان ڕێگه‌ی دیكه بۆ هه‌ناسه‌دان به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی له ژیاندا بمێننه‌وه.
PM:06:05:17/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 4624
جار خوێنراوه‌ته‌وه