ئه‌م په‌ڵه و مۆربونه‌وانه نابێت پشتگوێ بخرێت
وێستگە ستایل-
دكتۆر" ئه‌میران دیمۆرۆڤ" پسپۆڕی پشكنینی تیشك و سه‌روو ده‌نگ و نه‌شته‌رگه‌ری ده‌مار له سه‌نته‌ری" توێژینه‌وه و نه‌شته‌رگه‌ری ملوله‌كانی خوێن" هۆشداری ده‌دات له ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه و مۆربوونه‌وه له‌سه‌ر پێست كه نابێت پشتگوێ بخرێت له هه‌ندێك حاڵه‌تدا.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" هه‌ندێكجار په‌ڵه و مۆربوونه‌وه‌كانی سه‌ر پێست له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتن به ته‌نێكی ڕه‌ق دروست ده‌بێت كه واده‌كات ملوله‌ی خوێنی ژێر پێست به‌ته‌قێت و خوێن له‌ژێر پێست كۆببێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ئه‌م په‌ڵه مۆربونه‌وانه دیار نامێنن.
دیمۆرۆڤ ده‌شڵێت"ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی ده‌والین و په‌ڵه‌ی مۆربوونه‌وه له‌سه‌ر قاچیان دروست ده‌بێت نابێت پشتگوێی بخه‌ن و زۆر گرنگه زوو سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن بۆ پشكنین و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆش دروست بكات"
AM:10:58:17/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 8680
جار خوێنراوه‌ته‌وه