كۆرۆنا كار له ته‌مه‌نی مرۆڤ ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
پرۆفیسۆره " ئانتشا پارانۆڤا" له زانكۆی" جۆرج مایسۆن" ی ئه‌مه‌ریكی و توێژه‌ری سه‌نته‌ری بۆماوه‌زانی له ئه‌كادیمیای زانستی پزیشكی له ڕوسیا ڕایگه‌یاندوه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا تێكڕای 1.5 بۆ 2 ساڵ له ته‌مه‌نی مرۆڤ كه‌مده‌كاته‌وه.
ئه‌م خانمه پرۆفیسۆره باس له‌وه ده‌كات كه ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خۆشیه‌كی سیستمیه و ئه‌گه‌ری هه‌یه مرۆڤ زیاتر له جارێك توشی ببێت و ئه‌وانه‌ش كه توشی كۆرۆنا ده‌بن ته‌مه‌نیان كورت ده‌بێت به‌راورد به‌وانه‌ی كه توش نه‌بوون ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له چه‌ندین وڵات تێبینی كراوه له‌ناو توشبووانی كۆرۆنا.
پارانۆڤا پێشتر له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه كه‌ش و هه‌وای سارد هۆكاری زیادبوونی ژماره‌ی توشبووانه به ڤایرۆسی كۆرۆنا و به پێچه‌وانه‌شه‌وه كه‌ش و هه‌وای گه‌رم وڕێژه‌ی توشبوون كه‌مده‌كاته‌وه.
PM:02:49:16/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 2300
جار خوێنراوهتهوه