هۆكاره‌كانی دروستبوونی په‌ڵه‌ی ڕه‌نگ تۆخ له‌سه‌ر پێستی خانمان
وێستگە ستایل-
دكتۆره یانا فرای پسپۆڕی خۆراكه و هۆكاره‌كانی ده‌ركه‌وتن و دروستبوونی په‌ڵه‌ی ڕه‌نگ قاوه‌ی له‌سه‌ر پێستی خانمان له‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته ڕونكردۆته‌وه.
ئه‌م پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی هۆرمۆنی "ئیسترۆجین" له له‌شی خانماندا هۆكاره بۆ زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و خانانه‌ی كه به‌رهه‌مهێنه‌ری بۆیه ڕه‌نگ تۆخه‌كانن له له‌شدا و ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌م حاڵه‌ته ببێته هۆی ئه‌ستوربوونی ناوپۆشی منداڵدان و وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی و منداڵدان و زیادبوونی ده‌ردراوه‌كانی هێلكه‌دان.
دكتۆره یانا ڕێنمووی ئه‌و خانمانه ده‌كات كه ئه‌م جۆره خاڵه له‌سه‌ر پێستیان ده‌ركه‌وتووه ئاگاداری ته‌ندروستی خۆیان بن و شه‌ش مانگ جارێك پشكنینی حه‌وز و مه‌مك بكه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌روو 40 ساڵه و سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی خانمان بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به جۆری خۆراك باشتر وایه سه‌وزه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان زۆر بخۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆراكانه‌ی كه چه‌وری به‌سوودیان تیادایه وه‌ك" چه‌ره‌س و زه‌یتی زه‌یتوون و ڕۆژانه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 1.5 لیتر ئاو بخۆنه‌وه و له ڕۆژه گه‌رمه‌كاندا 2.5 لیتر ئاو بخۆنه‌وه و دوور بكه‌ونه‌وه له به‌ركارهێنانی ده‌فری پلاستیكی و ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی جوانكاری كه مادده‌ی عه‌تری ئاڵۆزی به‌هه‌ڵمبویان تیادایه وه‌ك (Paraben).
PM:03:12:13/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 13116
جار خوێنراوه‌ته‌وه