به‌وێنه... ئه‌نجلینا جولی ئه‌و تابلۆ ده‌گمه‌نه‌ی فرۆشت كه دیاری براد بیت بوو
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئه‌مه‌ریكی" ئه‌نجلینا جولی" تابلۆی" بورجی مزگه‌وتی كوتهیبه" ی فرۆشته‌وه كه ساڵی 1943 سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا "ونستۆن چه‌رچل" كێشابووی.
تابلۆكه له بازاڕی" كریستیز" تایبه‌ت به مه‌زاد به نرخی 11.5 ملیۆن دۆلار فرۆشرایه‌وه، چه‌رچل ئه‌م تابلۆیه‌ی كێشاوه كه تیایدا گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی مه‌غریب ده‌رده‌كه‌وێت و له‌وكاته‌دا كردویه‌تیه دیاری بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا"فرانكلین رۆزفلت" ی هاوپه‌یمانی له‌كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
براد بیت هاوسه‌ری پێشووی جولی ساڵی 2011 ئه‌م تابلۆیه‌ی كڕیه‌وه له "M.S. Rau" و كردیه دیاری بۆ ئه‌نجلینا جولی هاوسه‌ری.
شایه‌نی باسه ئه‌م تابلۆیه تاكه تابلۆیه كه چه‌رچل كێشاویه‌تی له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا.
PM:04:24:02/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 3036
جار خوێنراوهتهوه