له‌كۆتایدا شوێنی وێنه ناوداره‌كه‌ی "ویندۆز" ئاشكرا بوو
وێستگە ستایل-
كه‌م كه‌س هه‌یه ئه‌م وێنه‌یه‌ی نه‌بینیبێت كه باكگراوندی سیستمی كاركردنی" ویندۆز XB" بووه به‌ڵام هیچ كات ئه‌وه به خه‌یاڵتدا هاتووه ئه‌م وێنه‌یه ڕاستیه یان دیزاین كراوه؟
پێگه‌ی "SFGATE" ئه‌و شوێنه‌ی ئاشكرا كرد كه ئه‌م وێنه‌یه‌ی لێگیراوه، وێنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو و له سه‌ر ڕێگای خێرای ناوچه‌ی سانۆما له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له ئه‌مه‌ریكا تۆماركراوه و وێنه‌گره‌كه‌ش چارلو ئۆریر بووه و له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ئه‌و وێنه‌یه‌ی گرتوه كاتێك بڕیار بووه بچێته دیده‌نی ئه‌و كچه‌ی دواتر بۆته هاوسه‌ری.
چارلز هه‌ینیه‌كی ساڵی 1996 ئه‌م وێنه‌یه‌ی تۆماركردوه و باس له‌وه ده‌كات زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م وێنه‌یه‌یان بینیوه پێیان وابووه كه ڕاسته‌قینه نییه.
ئێستا چارلز ته‌مه‌نی بۆته 79 ساڵ و دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه له ئاژانسی وێنه‌كان، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت وێنه‌كه‌ی چارلزی بۆ ڕوكاری پرۆگرامی ویندۆز دیاریكرد و بڕێك پاره‌ی خه‌یاڵی بۆ ئه‌م پیاوه خه‌رج كردوه له به‌رامبه‌ر كڕینه‌وه‌ی وێنه‌كه و دیار نییه پاره‌كه چه‌نده به‌ڵام وه‌ك ده‌وترێت پێده‌چێت سه‌دان هه‌زار دۆلار بوبێت.
چارلز ماوه‌یه‌كی زۆر وه‌ك ڕۆژنامه نوس له گۆڤاری" لۆش ئه‌نجلۆس تایمز" و " كانساس سیتی ستار" كاریكردوه و به‌م وێنه‌یه‌ی ویندۆزدا هه‌موو جیهان ئه‌ویان ناسی و به‌رده‌وام له خه‌یاڵیان ده‌مێنێته‌وه.
PM:04:06:01/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 3856
جار خوێنراوه‌ته‌وه