دوای 30 ساڵ له مردنی حه‌لیم له گۆڕه‌كه‌یدا وه‌ك خۆی ماوه
وێستگە ستایل-
محمد شبانه برازای هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو و ناوداری میسری" عه‌بدول حه‌لیم حافز" ه‌سوپرایزێكی نوێی له‌باره‌ی لاشه‌ی عه‌نده‌لیبی ئه‌سمه‌ر ئاشكرا كرد ئه‌ویش شی نه‌بوونه‌وه‌ی لاشه‌ی حه‌لیمه دوای 31 ساڵ له مردنی.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی میسری محمد باسی له‌وه كردوه به‌هۆی ئه‌و ئاوه‌ی چۆته ناو گۆڕه‌كانه‌وه داوایان كردوه كه ته‌رمی باوكی و حه‌لیمی مامی بگوازنه‌وه بۆ گۆڕستانێكی دیكه و دوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه كه به‌هۆی تاشه به‌ردێكه‌وه ئاو نه‌چۆته ناو گۆڕه‌كانیانه‌وه به‌ڵام هه‌ر سوور بوون له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان.
برازاكه‌ی حه‌لیم باس له‌وه ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مه‌لایه‌ك چونه‌ته ناو گۆڕه‌كه‌وه داوایان لێكردوه ئه‌ویش بچێت و ته‌ماشای ناو گۆڕه‌كه بكات كه هێشتا حه‌لیم به قژه ڕه‌شه‌كه‌یه‌وه له‌ناو گۆڕه‌كه‌یدا وه‌ك خۆی ماوه و چه‌ناگه و لوت و گوێ و هیچی نه‌گۆڕاوه و وه‌ك خۆی بووه و شی نه‌بۆته‌وه و مامۆستا ئاینیه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و خێركردنه زۆره بووه كه حه‌لیم كردویه‌تی و نه‌یهێشتوه كه‌س پێبزانێت.
بڕیار وایه به‌م نزیكانه چه‌ند ڕیكۆردێكی ده‌نگی حه‌لیم بڵاوبكرێته‌وه و تیایدا باس له‌وه ده‌كات بۆچی له‌گه‌ڵ سوعاد حوسنی هاوسه‌رگیری نه‌كردوه و ته‌واوی چیرۆكه‌كانی خۆشه‌ویستی له ژیانیدا بگێڕێته‌وه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ" به‌لیغ حه‌مدی و عه‌بدول وه‌هاب" و خه‌ڵكی دیكه‌ش.
PM:04:02:18/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 7604
جار خوێنراوه‌ته‌وه