بهرگری لهش دژی كۆرۆنا چهند دهمێنێتهوه؟
وێستگە ستایل-
لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا زانایان وایان دەزانی ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا بوون زوو تووشی کۆرۆنا دەبنەوە چونکە دژەتەنەکانیان لە خوێندا نامێنێ(دژەتەنی IgG)، بەڵام ئێستا هاتونەتە سەر ئەو بڕوایهی کە بەرگری دژی کۆڕۆنا تەنها وابەستە نیە بەو دژەتەنانە بەڵکو سیستەمی بەرگری هەندێ خانەی تایبەتی هەیە پێیان دەوترێ (خانە بیرەوەریەکان Memory cells) کە فرمانیان ناسینەوەی ئەو ڤایرۆس و بەکتریایانەیە کە پێشتر هێرشیان کردۆتە سەر جەستە، بەمەش لەش زووتر ئەو هەڕەشانە لەناو دەبات، دكتۆر داهات پزیشكی پسپۆڕی ههناوی لهم بابهتهدا وردهكاری بهرگری لهش دژی كۆرۆنا ڕوون دهكاتهوه.
زۆر توێژینەوە لە زانکۆکانی ئوسترالیا و ئەمەریکا ئەوەیان دەرخستوە کە خانە B-Cell ەکانی تایبەت بەرگری بەلایەنی کەمیەوە تا 8 مانگ ئەمێنێتەوە.
لێکۆڵینەوە تازەکان لە زانکۆکانی ئۆکسفۆرد لە بەریتانیا و ووهان لە چین ئەوەیان دەرخستوە خانە T CELL ەکانی تایبەت بە لەناوبردنی خانە تووشبوەکانی جەستە تا 9 مانگیش دوای تووشبونی یەکەم لە جەستەی تووشبوەکان ماوە، بەمەش بەلایەنی کەمیەوە تا ئەوکاتە پارێزراو دەبن.
تا ئێستا زیاتر لە 60 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی کۆرۆنا بوون بەڵام تەنها 26 حاڵەتی دووبارە تووشبونەوە تۆمار کراوە، بۆیە دەڵێین دوبارە تووشبونەوە زۆر دەگمەنە بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە دوای تووشبونیان بە ڤایرۆسەکە بەرگری دروست دەکەن.
کەواتە بەرگری دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوانەیە تا ساڵێک بمێنێتەوە دوای یەکەم تووشبوون، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسانەی کەدوای چاکبونەوە لە کۆرۆنا دیسان نیشانەکانیان لێ دەردەکەوێتەوە پێویستە دیسان لە ژێر سەرپەرشتی پزیشکی پسپۆر چارەسەر وەرگرن بۆ ئەوەی حاڵەتەکانیان لێ خراپتر نەبێت.
PM:03:22:28/11/2020
ئهم بابهته 36412
جار خوێنراوهتهوه