جیاوازی و لێكچونه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و كۆرۆنا
وێستگە ستایل-
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی به‌ریتانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه" ڕۆه‌رت ڕینتۆلا" ڕووی جیاوازی و لێكچوونه‌كانی نێوان توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كانی خستۆته ڕوو.
ڕینتۆلا ده‌ڵێت" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین نیشانه‌ی چونیه‌ك هه‌یه له توشبووان به شێرپه‌نجه و ڤایرۆسی كۆرۆنادا به‌ڵام چه‌ند نیشانه‌یه‌كیش ئه‌م دوو نه‌خۆشییه له یه‌ك جیا ده‌گاته‌وه"
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"كۆكه‌ی وشك كه له‌گه‌ڵیدا هه‌ناسه‌توندی و تا و ئازاری ماسولكه‌كان و له‌ده‌ستدانی هه‌ستی تام و بۆنكردن هه‌بێت ئه‌وه له نیشانه‌كانی توشبوونه به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆكه‌كه زیاتر له 3 هه‌فته بخایه‌نێت و له‌گه‌ڵیدا كێشی له‌شی نه‌خۆش داببه‌زێت و هه‌ست به ئازاری سنگی بكات ئه‌وه مانای توشبوونه به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و پێویسته نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشك بكات.
PM:03:12:28/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2388
جار خوێنراوه‌ته‌وه