ڤیدیۆ: ڕزگاركردنی فیلێك كه‌وتۆته شوێنێكی سه‌یره‌وه
وێستگە ستایل-
به‌رپرسان له ویلایه‌تی تامیل نادۆ له باشووری هندستان ئاشكرایان كرد كه فیلێكیان له مردن ڕزگار كردوه و بۆ ئه‌و كاره‌ش 12 كاتژمێر هه‌وڵیانداوه.
گۆڤاری" زه گاردیان" ی به‌ریتانی له زاری "راج كۆمار" به‌رپرسی به‌شی پاراستنی دارستانه‌كان له ناوچه‌كه باسی له‌وه كردوه كه ئه‌م فیله له‌ڕێگادا بووه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته یه‌كێك له گونده‌كانی نزیك دارستانه‌كه به‌ڵام كه‌وتۆته ناو بیرێك كه به چڵی دره‌خت داپۆشراوه.
كۆمار باسی له‌وه‌ش كردوه كه بیره‌كه زۆر قوڵ بووه ئه‌وه‌ش وایكردوه كه ده‌رهێنانه‌وه‌ی فیله‌كه ئاسان نه‌بێت و كار و كاری زۆریان پێویست بێت بۆ ڕزگاركردنی ئه‌م ئاژه‌ڵه.
پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن وێرانكردنی دارستانه‌كان و زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوانی گونده‌كانی هندستان وایكردوه كه ئاژه‌ڵه‌كانی وه‌ك فیل سه‌ركێشی بكه‌ن و له‌و ناوچانه بسوڕێنه‌وه كه مرۆڤ تیایدا نیشته‌جێیه.
AM:11:55:23/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2152
جار خوێنراوهتهوه