مۆدێرنا نرخی ڤاكسینه‌كه‌ی ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
هه‌موو جیهان چاوه‌ڕوانی ڤاكسینێكه دژ به په‌تای كۆرۆنا كه ڕۆژانه له‌سه‌ر تاسه‌ری جیهان ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان توش ده‌بن و ژماره‌یه‌كی زۆریش گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، به‌م دواییانه كۆمپانیای "مۆدێرنا" له‌گه‌ڵ " ڤایزه‌ر و بایۆتیك" ئاشكرایان كرد كه ڤاكسینه‌كانیان ئاماده‌یه و ته‌نها چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن ڕه‌زامه‌ندی ڕێكخراوی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ به‌كاربهێندرێت.
سه‌باره‌ت به نرخی ڤاكسینه‌كه كۆمپانیای مۆدێرنا بانسل وته‌بێژی كۆمپانیایكه تایبه‌ت به گۆڤاری" فیلت ئه‌م سونتاگ" ی ڕاگه‌یاندوه كه نرخی یه‌ك دانه له ڤاكسینه‌كه 25-37 دۆلاره و ئه‌م نرخه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و بڕه‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كان ده‌یكڕێته‌وه و هه‌ر كه‌سێك پێویسته دوو ژه‌م له ڤاكسینه‌كه له‌خۆی بدات، و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه نرخی ڤاكسینه‌كه‌یان نزیكه له نرخی ڤاكسینی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا كه له‌نێوان10-50 دۆلاردایه.
دوو شه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌رپرسێك له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌شداری وتووێژی كردوه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای مۆدێرنا بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێكبكه‌ون ملیۆنه‌ها بڕ له ڤاكسینه‌كه بكڕنه‌وه به نرخی كه‌متر له 25 دۆلار بۆ هه‌ر ژه‌مێك.
كۆمپانیای مۆدێرنا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێستا ئاشكرای كرد ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینه‌كه‌یان %94.5 بووه و هاوكات كۆمپانیای ڤایزه‌ر و هاوبه‌شه‌كه‌ی" بایۆنتیك" ئاشكرایان كرد كه ڤاكسینه‌كه‌یان %95 سه‌ركه‌وتوو بووه و ئه‌نجامی ئه‌رێنی هه‌بووه.
PM:04:55:22/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3464
جار خوێنراوهتهوه