زاناكان شۆك بوون له هۆكاری توش نه‌بوونی هه‌ندێك كه‌س به كۆرۆنا
وێستگە ستایل-
ئه‌كادیمست" ئه‌ریج تۆتۆلیان" به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگای باستور بۆ توێژینه‌وه و په‌تا زانی ئاشكرایان كرد كه كه‌سانێك هه‌ن توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نابن ته‌نانه‌ت دوای چه‌ند جار له به‌ركه‌وتنیان به كه‌سانی توشبوو به ڤایرۆسه‌كه.
هێشتا زاناكان هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م حاڵه‌ته‌یان بۆ ڕوون نه‌بۆته‌وه، ئه‌م ئهكادیمسته ده‌ڵێت" هێشتا له تواناماندا نییه ئه‌و هۆكاره بایلۆجیه دیاری بكه‌ین كه واده‌كات هه‌ندێك كه‌س ئه‌م جۆره به‌رگریه‌یان هه‌بێت دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ چه‌ند جارێك به‌ركه‌وتنیان به توشبووی ڤایرۆسه‌كه"
تۆتۆلیان ده‌شڵێت" پێده‌چێت هۆكاری توش نه‌بوونی هه‌ندێك كه‌س به ڤایرۆسه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ هۆكاری بۆماوه‌یی و ئه‌وانه‌ش كه هه‌ڵگری بۆهێڵی سه‌ر كرۆمۆسۆمه‌كانی مرۆڤی نیاندرتاڵن ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی توند توشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن"
PM:04:08:29/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 15864
جار خوێنراوهتهوه