كاریگه‌ریه‌كانی زه‌یتی گوێزی هندی له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا
وێستگە ستایل-
به‌شێك له پزیشكان له فیلیپین باس له‌وه ده‌كه‌ن زه‌یتی گوێزی هندی توانایه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه له به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ته‌نانه‌ت ده‌توانێت له‌ناویشی ببات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی Argumenti.ru ڕوسی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه پزیشكه‌كان له فیلیپین توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 56 نه‌خۆش كردوه كه توشی كۆڤید بوون به‌ڵام به حاڵه‌تی سووك و ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه "زه‌یتی گوێزی هندی بكر" توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی وردیله‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای هه‌بووه له خوێندا به‌ڕێژه‌ی %60-90 و له‌گه‌ڵیدا توانای درێژكردنی خانه‌كانی له‌شی مرۆڤی هه‌یه.
له ئێستادا پزیشكه‌كان له فلیپین له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان توێژینه‌وه‌ی گه‌وره‌تر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن و تا ئێستا هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی دیكه له‌سه‌ر سوودی زه‌یتی گوێزی هندی له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجام نه‌دراوه.
PM:03:41:21/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3480
جار خوێنراوهتهوه