به‌وێنه.. نه‌وید توشبوونی خۆی به كۆرۆنا ڕاگه‌یاند
وێستگە ستایل-
نه‌وید محه‌مه‌د زاده كوڕه ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی كورد له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام توشبوونی خۆی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا كرد.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له فیستیڤاڵی فیلمی سلێمانی به‌شداربوو و بووه براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاو له فیلمی درێژدا، و یه‌كێكه له‌و ئه‌كته‌رانه‌ی كه توانیویه‌تی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ببێته یه‌كێك له به تواناترین و چالاك ترین ئه‌كته‌ره‌كان وله ئێستاشدا له ناو ئه‌كته‌ره گه‌نجه‌كانی ئێران براوه‌ی زۆرترین خه‌ڵاتی جیهانی و ناوخۆییه و كه‌سێك له ئێران‌دا نییه نه‌وید نه‌ناسێت و له تواناكان ئاگادار نه‌بێت.
ئه‌م کوڕە كورده جیا له پیشه‌ی ئه‌كته‌ری شاره‌زایی چه‌ند زمانیێکی جیهانییه‌و هه‌روه‌ها سه‌رقاڵی كارە له بواری مۆد و فاشێندا و ستایله سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی هه‌مووكات جێی قسه وباسبوون، نەوید له ساڵی 1986 له شاری ئێلام له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه.
PM:02:51:19/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2672
جار خوێنراوه‌ته‌وه